شنیا عه‌بدولمه‌جید

خاتون "شنیا عەبدولمەجید" شاعیری هاوچەرخی کورد له ۲۴ خەرمانانی ۱۹۸۶ زایەنی، له شاڕی جوانی هەوڵیر لە دایک بود.
تائیستایش لەم خاتوونە چەنە کومەلە شیعر و ڕۆمانی بڵاوەوو بووە وەکو:
- ڕۆمانی لەولاتی دوزەخدا کوانی عەشق؟!
- کومەلە شیعری ژنێک لە باخچەی مەراقدا
و...


┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄


(۱)
[ناوت هەنجەتی مانەوەمە لەم کەونە هیچەدا]
ئەز تابلۆیێکی پڕ لە برین و... تژی لە بڤەبووم!
خوێن لە باڵایی ژن بوونم چەشنی ڕووباری سور
فوارەی دەکرد
برینم تا ئەوسەری دنیا ڕۆیشتبوو...
باوەڕم وەک ئەفسانەی"نمروود" بوو!
وەلێ دڵڕەقی ئەوان پتر بوو!
من بەهێندەی هەموو توانستەکانم دەجەنگام
وەک مناڵێکی لاسار، بەردەوام هاوارێک لە هەناوما هەبوو،
ئارەزووم دەکرد، دەبەنگێک بم، نەک ئەوەی خەونەکانم بنێژرێن،
زوو زووە سەرم دەخستە کۆشی یادەکانم و... بەکامی دڵ دەگریام،
داستانەکانم پڕ بوون لەناڵەو نامۆیی،
بۆ سەوزی مانەوەو.. درەختی جوانی ژین، تاسەم لێدەڕژا!
شەوانە دەمردم و...
شەو دەبوو بە تابووتێک و.. بۆ خۆی دەبردم!
دەترسام لە شەو، لە تاریکی...
وەک کچۆڵەی چیرۆکی " دەنکە هەنارە " حەسرەتم تروسکایی بوو، بۆ مانەوە...
تەنانەت  لە قیژەی دەریا تۆقیبووم
لەناو بێدەنگی خۆم هەڵدەنیشتم،
هەناسەی قووڵم هەڵدەمژی، بەخۆمم دەگوت:
هەناسەی درێژتر هەڵمژە، تکایە سەرکێشی زیاتر....

ژیان جوانەو بمێنەرەوە
ئاهـــ...  ئازیزی دڵم،
لە کاتێکدا ئەوان چڵکاوی ژەهریان لە ڕێگەما دەڕشت،
بارانی ڕەشبینیان بۆم دەسازاند،
تۆ لە جوانترین و..بەرزترین شوێندا، لێزانانە وەستایت و نەسڵەمیت،
لە سەوزترین ڕووباردا بۆم چڕایی
ئایی چرایی ڕزگاری بەخشم،
هۆ هەستی خۆشبەختی ژینم،
چەن جوان ڕسکایی...
لەم خاکی وشکەڵانیە، پێم بڵێ:
بەچی هێزێ جەنگایی؟
پیاوەتیتم خۆشدەوێ!
جوانی ئەو مانەوە شیرینەتم، بەقەد هەموو جیهان لا باڵایە
کە تۆ نەبوویت، هەموو ڕۆژەکانم،
وەک ئێوارەیێکی چەماوە بەرەو... تاریکی و شەو
پێنگاڤەکانی دەخستمە ڕێ،
قەدەرم زاڵمانە غەدری لێ دەکردم،
دەزانی من جگە لە ڕۆحێکی ژار، هیچی دیکە شک نابەم،
بۆ نسێ و.. سێبەرت؟
ئەزانم شەکەتە، ماندوویە ئەو دڵەم
لێ هەر ئەوە شکەبەم کەتا ڕۆژی مەحشەر ئێشکچی و..
حەیرانت بێ
ئەوەشت لێ مەعلوم بێ،
لە هەر خاکێک بم، گەر تۆ نەبینم، غەریب ئەمرم!
چاوم لە ڕێگەت، وەک دیاریێکی چکۆلانە
جێ دەهێڵم...
بۆ هەتا ئەبەد دڵم گۆرانی کۆتاییت بۆ ناچڕێ،
دەستم ناچێتە ژەنینی سیمفۆنیایی ماڵئاوا،
ئیدی ئارامی من تۆیی..
لێت پیرۆزبێ ئەو ئارامیە جوانترین چارەنووس لە دنیایی مندا.
هەر بەڕاست، نەیتارێنیت ئەو ئەستێرەیەیی...
کە ناومان ناوە ئومێد!
ناوت، هەنجەتی مانەوەمە لەم کەونە هیچەدا
لێرە هەموو شتەکان بەخێرایی و...
بەبێ تامی ئەڕۆن، جگە لە تامی ناوت نەبێ!
کۆڵانە تاریکەکانی ژینمی باش ڕووناک کردۆتەوە...
"تیشکی چاوت"
بەبێ بوونی "باڵات"
پشت بەهەزاران دیواریشەوە بنێم،
ئاقیبەت هەر دەڕمێم!
دیدگاه ها (۰)

خشته

کتاب

شنیا عبدالمجید

باسکول

سارا عوسمان

جه‌نگی حاجی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط